بۆرێل: تاڵیبان دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی کاروباری سیاسی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وتی هەڵسوکەوتی تاڵیبان زیرەکانە نیە، دەبێتە هۆی مەترسی.

جۆزێب بۆرێڵ بەپرسی کاروباری سیاسی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وتی، هەڵسوکەوتی تاڵیبان هەتا ئێستا زیرەکانە نیەو زۆر ساردکەرەوەیە، داڕمانی ئابوری ئەفغانستان مەترسی هەڕەشەی تیرۆر زیاد دەکات.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا سعودیەکەی ئاماژەی بەوەشدا، هیوادارن بە زووترین کات گفتوگۆکانی ناوکی  ئێران لەگەڵ جیهان دەست پێبکات.

بۆرێل وتیشی، ئەگەر ئابوری ئەفغانستان توشی داڕوخان بێت، ئەوا دۆخی مرۆیی ئەو وڵاتە زۆر خراپ دەبێت، هەڵسوکەوتی تاڵیبان زیرەکانە نییە، توشی بارگرژی و قەیران دەبن، مەترسیەکانی تیرۆر زیاتر دەبێت و دەبنە هەڕەشە بۆسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک