پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، بەرێوەبەری حەرەكاتی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرپرسی ئۆفیسی هاریكاری ئاسایشی ئەمەریكا لە عێراق گفتوگۆیان لەبارەی هەماهەنگی و هاوكاری جموجۆڵە سەربازییەكان و چۆنیەتی بەرێوەچونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان كرد.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، رۆژی سێشەممە، 9/11/2021 ، عەمید روكن شوان حەمەغەریب بەرێوەبەری حەرەكاتی سەربازی. پێشوازی لە كۆنۆنیڵ هەنان بەرپرسی ئۆفیسی هاریكاری ئاسایشی ئەمەریكا لە عیراق و شاندێكی یاوەری، كرد.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، لە كۆبونەوەیەكدا هەماهەنگی وهاوكاری جموجۆڵەسەربازییەكان و چۆنیەتی بەرێوەچونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان گفتوگۆیان لەبارەیەوە كرا ، لەوبارەیەوە هەردوولا كۆك بوون لەسەر ئەوەی كە پێویستە هەماهەنگی نێوان سەرجەم لایەنە سەربازییەكان یەكبخرێت.
ئەوەشهاتووە، هەرلەو دیدارەدا باس لە رەوشی میحوەرەكانی هێزی پێشمەرگە و دەستنیشانكردنی كەموكوریەكان كرا، لە پێناو باشتركردنی توانا و ئەدا سەربازییەكانی ئەو میحوەرانە، لەرووەكانی سەنگەرسازی و جموجۆلە سەربازییەكان و ئاگەداربوون لە پێشهاتەكان .