لاهور شێخ جەنگی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی لەبارەی روداوی ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی حسێنی پارێزگای زیقاڕ بڵاوكردەوە و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكاری قوربانییەكان كرد و رایگەیاند، ئامادەیی خۆمان بۆ هەمو هاوكارییەك دەردەبڕین.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، هاوسۆزی خۆمان بۆ كەسوكاری قوربانییانی كارەساتی ڕوداوی ئاگركەوتنەوەی نەخۆشخانەكەی پارێزگای زیقار دەردەبڕین، پرسە و سەرەخۆشییان ئاڕاستە دەكەین، هیوای چاكبونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین.

هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند: ئامادەیی خۆمان بۆ هەمو هاوكارییەك دەردەبڕین.

شەوی رابردوو ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیمام حسێن تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا كەوتەوە بەپێی دوایین ئاماری فەرمانگەی تەندروستی زیقار ، ژمارەی گیان لەدەستدانەكان بەهۆی ئاگرەكەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی (ئیمام حسێن) بەرز بووەوە بۆ (83) كەس و بەهۆی ئەوەی تا ئێستا چارەنوسی ژمارەیەك كەس دیار نییە چاوەڕواندەكرێت ژمارەی قوربانییەكان زیاتر بەرز ببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا