پاراستی پارتی دوو هاوڵاتی ناحیەی سیدەكان دەڕفێنن

پۆڵەتیك پرێس_

بەپێی زانیارییەكانی پۆڵەتیك پرێس، دەزگای پاراستنی پارتی لەسنووری سیدەكان بەبیانووی نزیكیان لە پارتی كرێكارانی كوردستان، پەكەكەوە دوو هاوڵاتی ناوچەكەی رفاندووە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو ناوچەیە بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، ماوەی چوار رۆژە دەزگای پاراستن ئەو دوو هاوڵاتییەی رفاندووە و تائێستاش چارەنوسیان نادیارە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دوو هاوڵاتییە كاسبن و یەكێكیان بەهۆی بڵاوكردنەوەی پۆست لەسەر پەكەكە و ئەوی دیكەشیان بەهۆی نزیكی لێیانەوە رفێندراون.

پۆڵەتیك پرێس، پەیوەندی بە ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكانەوە كرد، بەڵام بێئاگایی خۆی لەو رووداوە دەربڕی.

سیدەکان شارۆچکەیەکی سەر بە قەزای سۆرانە و دەكەوێتە ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، ماوەی چەند ساڵێكە ئەو حزبە چاودێری خستوەتە سەر دانیشتوانی ناوچەكە و هەركەس پەیوەندی و نزیكایەتی لەگەڵ پەكەكە هەبێت ئەوا رووبەڕووی دەستگیركردن و لێپرسینەوە دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا