هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لەچەند بازگەیەکەوە قەدەغەکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاوردەی بەرهەمە کشتووکاڵییەکانی خستە سەر هەموو ئەو بازگانەی کە لەنێوان هەرێم و عێراقدان.

ئەمڕۆ سێشەممە، 19ی ئەیلوولی 2023، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، لە دوێنێ دووشەممەوە بڕیاردراوە هاوردەکردنی بەرهەمە کشتووکاڵییەکان، بەتایبەتی تەماتە لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ ناو هەرێمی کوردستان قەدەغە بکرێت.

سەبارەت بە هۆکاری بڕیارەکەش، بێگەرد تاڵەبانی ئاشكرایکرد، کە حکومەتی ناوەندی هۆکاری ساغنەبوونەوەی بەرهەمە کشتووکاڵییەکانی جوتیارانی هەرێمە و پێویستە پابەندی پلان و رێککارەکانی رۆژمێری کشتووکاڵی بێت.

وەزیری کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی هەرێم راشیگەیاند، نیگەرانییەکانی خۆیان لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق تاوتوێ کردووە و داوا دەکەن حکومەتی ناوەندی پابەندی پلان و رۆژمێری کشتووکاڵی وەزارەتەکەیان بێت.

بێگەرد تاڵەبانی ئاشکرایکرد، پێویستە لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمەکانی عێراق، بازاڕەکانی ئێمە ببنە شوێنی ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان و لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ئێمە، دەبێت لەبازاڕەکانی عێراق ساغبکرێنەوە. بەڵام عێراق پابەندی ئەم رێککەوتنە نابێت”.

بڕیارەکەی وەزارەتی کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم لەکاتێکدایە، بەشێک لە جوتیارانی سنووری قەزای پێنجوێن، لە دژی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان و هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەکی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا