پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، بەمەبەستی پاراستنی ژینگە و تەندروستی هاوڵاتییان لێپرسینەوەیان بۆ سەرجەم قەسابەکانی سەر ڕێگای تووەسپی ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ شەممە9ی ئادار، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە،” بەشی خزمەتگوزاری شارەوانی سلێمانی لە هەڵمەتێکدا بۆ پاراستنی پاک و خاوێنی و پاراستنی ژینگەی جوانی شەقامە گشتییەکانی دەرەوەی شار هەستان بە لێپرسینەوە و تاوانەکردنی سەرجەم قەسابەکانی سەر ڕێگای تووەسپی بۆ قەیوان، کە بە شێوازێکی ناتەندروست ئاژەڵ سەر دەبڕن و پاشماوەی ئاژەڵەکان فڕێدەدەنە ئەو ناوچەیە”.
ڕوونیکردەوە، بەپێی یاسا تاوانەکراک، ئاگادارکرانەوە کە پابەندی ڕێنماییەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی و تەندروستی بن.