هەپەگە کوژرانی 16 سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، “16 سەربازی تورکیا کوژراون و پێنجی دیکەش بریندارن”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئاماژەی بەوەکرد،”لە ئاڤاشین، زاپ و مەتینا بەرخودانی مێژوویی هێزەکانمان بێ پسانەوە بەردەوامە”.

ئەوەشی خستەڕوو، “گۆڕەپانەکانی بەرخودان لە لایەن سوپای تورکیاوە حەوت جار بە چەکی کیمیایی و 26 جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و فڕۆکە بۆردومان کران”.

ئاشکراشی کرد، “هێزەکانمان ئەو هێرشانەیان پوچەڵکردەوە و لە بەرامبەر هێرشەکان چالاکییان کرد و گورزی قورسیان لە داگیرکەراندا. لە چالاکی هێزەکانماندا 16 سەرباز کوژران، پێنج سەربازی دیکەش برینداربوون، کامێرایەکی سەر و شەش لایتی دەستی دەستبەسەرکران”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا