داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی زیادیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پێگەی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داهاتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکەی ئاشکراکرد کە زیاتر لە 26 ملیارە دینارە؛ بەراورد بە هەفتەی پێشتر، نزیکەی 8 ملیار دینار زیادیکردووە.

ئەمڕۆ هەینی 17ـی تشرینی دووەمی 2023، پێگەی شەفافییەت بۆ چاودێریکردن و رێکخستنەوەی داهاتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی رایگەیاند،داهاتی هەفتەی رابردووی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین لە رێککەوتی 11-11-2023 تاکو ئەمڕۆ هەینی11-11-2023 بڕی 26 ملیار و 90 ملیۆن و 72 هەزار و 640 دینار بووە.

داهاتەکە بەم جۆرەیە؛ 15 ملیار 18 ملیۆن و 713 هەزار واتە %58ـی بەشێوەی نەختینەیە و 1.316 ملیار دینار واتە %5ی بەشێوەی چەکی بانکییە و 9 ملیار و 754 ملیۆنیش کە دەکاتە %37 بەشێوەی مقاصەیە.

ئەم داهاتانە داهاتی نانەوتین و لەڕێگەی شەش گەنجینە “گەنجینەی دوو، گەنجینەی یەک، گەنجینەکانی گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجە” کۆکراونەتەوە.

رۆژی 15/12/2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی، بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی،سایتی شەفافییەت لە هەشت بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە سەرپەرشتی دەكرێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا