وەزارەتی پێشمەرگە: رێگە بەهیچ هێزو لایه‌نێك نادەین سنوره‌كان بخەنە مه‌ترسیه‌وه‌

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت “رێگە نادەین هیچ هێزو لایه‌نێك سنوره‌كان بخەنە‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و داواش له‌ ته‌واوی هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ین، رۆڵی كارا لە راگرتنی دەستدرێژییەكان بۆسەر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێم بگێڕن”.

ئەمڕۆ سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2021، هێزێکی پێشمەرگە سەر بە فەرماندەیی دهۆک گەیشتنە “سەرێ ستەڤلانێ” لە ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ، لە کاتژمێر 7ی بەرەبەیان چەکدارانی پەکەکەش بەقەناس لەو هێزەیاندا و لەئەنجامدا پێشمەرگەیەك كوژرا.

وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی ئەو رووداوەوە لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاند “كاتژمێر 7:30 به‌یانی ئه‌مڕۆ لەناوچەی شەرانش لەناحیەی دەرکاری قەزای زاخۆ، جارێکی تر له‌ درێژەی ئه‌و رووداوه‌ نه‌خوازراوانه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو، پێشمەرگەیەک بەناوی(رەزوان محەمەد عەلی) شه‌هیدبوو.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دەشڵێت “له‌ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، ئه‌وە جاری دووه‌مه‌ روداوی نه‌خوازراوی له‌و شێوه‌یه‌ رووده‌دات، ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ‌ ئه‌م جۆره‌ كرده‌وانه به‌توندی ئیدانه‌ و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، كه‌ دواجار به‌قازانجی دوژمنان و ناحه‌زانی گه‌له‌كه‌مان ته‌واوده‌بێت”.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه‌ك بانگ له‌ ته‌واوی هاوپه‌یمانان و حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ین، بۆ نیشاندانی رۆڵی كارا و كاریگه‌ریان له‌ راگرتنی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ و پاراستنی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێم، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا رۆڵ بگێڕن.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كاتك هێزه‌كانی پەکەکەش دەبێت لەوە تێبگەن، بەم کردەوانەیان هیچ ئامانجێک بەدی نایه‌ت و ته‌نها گه‌له‌كه‌مان باجی گەورە ده‌دات، هێزەکانی پێشمەرگە لە ئاست بەرپرسیارێتی گەورەی سەرشانی خۆیاندا دەبن، لەپاراستنی شارو گوندەکان و خەڵکی کوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێم له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا