سوپای پاسداران لە كەنداو دەست بەسەر دوو كەشتیدا دەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، لە كەنداو دەستیان بەسەر دوو كەشتیدا گرتووە كە نەوتی قاچاخیان بار كردبوو و 34 كەس لە ستافی ئەو دوو كەشتییە كە هەموویان بیانین لە لایەن هێزەكانیانەوە دەستبەسەر كراون.

جەنەراڵ عەلی عوزمایی، فەرماندەی ناوچەی پێنجەمی هێزی دەریای سوپای پاسداران رایگەیاند، ئەو دوو كەشتییە ئەمڕۆ لە باشووری دوورگەی ئەبوومووسا لە كەنداو و بە تۆمەتی باركردنی نەوتی قاچاخ دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران دەڵێت، كەشتی یەكەم دوو ملیۆن و 280 هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخی بار كردبوو و كەشتی دووەمیش دوو ملیۆن و 300 هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخی بار كردبوو كە كۆی گشتی بارەكانیان دەكاتە زیاتر لە 4 ملیۆن و 500 هەزار لیتر سووتەمەنی قاچاخ.

هەروەها 13 كەس لە ستافی كەشتی یەكەم و 21 كەسیش لە ستافی كەشتیی دووەم كە هەموویان بیانین دەستبەسەر كراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا