وەزیرەکەی سەدر: ئەگەر پەرلەمانتارانی کورد و سوننە بکشێنەوە پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد ساڵح عێراقی ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر کە دەوترێت نزیکە لە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدرەوە هەڵوێستی سەدری ڕاگەیاند لەبارەی گەڕانەوەی کوتلەکەیان بۆناو پەرلەمانی عێراق.

وەزیرەکەی سەدر جەختی لەوە کردەوە، “موقتەدا سەدر بە هەموو شێوەیەک ڕەتی دەکاتەوە کوتلەی ڕەوتی سەدر بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمانی عێراق لەدوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ئەندامانی کوتلەکە دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکەش کرد”.

لە درێژەی پەیامەکەیدا ساڵح محەمەد عێراقی باسی لەوەکرد، “ئامانجی سەرەکی دەستلەکارکێشانەوەی کوتلەی سەدر داخستنی هەموو ڕێگاکان بووە بەڕووی ڕێککەوتنی سیاسی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی”.

وتیشی، “گەڕانەوەی کوتلەی سەدر بۆ پەرلەمان ئەگەری ڕێککەوتن لەخۆدەگرێت ئیتر ئەگەرەکە هەرچەند لاوازیش بێت، ئەمەش قەدەغەیە لەلای ئێمە، بۆیە گەڕانەوەی کوتلەی سەدر دەبێتەوە بە بنبەستێکی دیکەی سیاسی عێراق”.

ئەوەشی خستەڕوو، “دەوترێت کوتلەی سەدر دەگەڕێتەوە لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان نەک لەبەر ڕێککەوتن، منیش دەڵێم، ئەگەر بشگەڕێینەوە دەبێت هاوپەیمانانمان لە سوننە و کوردەکان ڕازی بن بە بژاردەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، ئێ کە ڕازیش بن پێویست بە گەڕانەوەی ئێمە ناکات، هەر کە کشانەوە ئیتر پەرلەمان شەرعیەتی خۆی لەدەستدەدات و ڕاستەوخۆ هەڵدەوەشێتەوە”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، “ئێمە فشاری زۆر لە هاوپەیمانانمان ناکەین، بەڵام قوربانیدان لەپێناو کۆتاییهێنان بە ئازاری خەڵک کارێکی داواکراوە، ئەوە خەڵکە نەک ڕەوتی سەدر کە دژی دووبارەبوونەوەی دەموچاوەکان و بەرهەمهێنانەوەی حکومەتێکی گەندەڵە جارێکی دیکە”، وتیشی، “تۆپەکە لە گۆڕەپانی هاوپەیمانانمانە نەک گۆڕەپانی کوتلەی سەدر”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا