پۆڵه‌تیك پرێس
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى تێپه‌ڕاندنى پرۆژه یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه، له به‌شێكى به‌یاننامه‌كه‌داهاتووه ” بڕیاره به‌م نزیكانه كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش له حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌نجام بدرێت و هه‌ڵوێستی فه‌رمی و یه‌كگرتووی هه‌رێمی كوردستان ڕابگه‌یه‌ندرێت”.
له به‌شێكى دیكه‌ى به‌یاننامه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمدا هاتووه:”حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌میشه پابه‌ندییه ده‌ستوورییه‌كانی خۆی جێبه‌جێكردووه له به‌رامبه‌ر دابینكردنی ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام و هه‌میشه، ئاماده‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ده‌ربڕیوه.
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوى كرده‌وه، له‌پێناو یه‌ك هه‌ڵوێستیی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له حكوومه‌تی فیدراڵ و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ساز ده‌كرێت.