كارمەندانی بانكەكانی سلێمانی مانگرتنیان راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس:
بەهۆی دواكەوتن‌و لێبڕینی موچە، فەرمانبەرانی ژمارەیەك لەبانكەكانی سلێمانی مانگرتنیان راگەیاندو نەچوونەوە سەر كارەكانیان.

سەرچاوەیەك لەبانكی باخانەوە بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكرایكرد، رۆژی یەك شەممە 6ی كانوونی دووەم، فەرمانبەرانی بەشێك لە بانكەكانی سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كردووەو بڕیاریانداوە تا داواكاریەكانیان بۆ جێبەجێنەكرێت نەچنەوە سەر كارەكانیان.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، هۆكاری بایكۆتكردن و مانگرتنی كارمەندانی بانكەكان بۆ لێبڕین‌و دواكەوتنی موچەكانیان دەگەڕێتەوە.

نزیكەی دوو مانگ بەسەر دابەشكردنی موچەی مانگی نۆی ئەمساڵ تێدەپەڕێت‌و بۆ مانگی 10ش تەنیا موچەی یەك وەزارەت بەلێبڕینی لە 21%ی دابەشكراوە، بەو هۆیەوە لەدوو رۆژی رابردوودا مامۆستایان‌و فەرمانبەران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا