نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای ئەوەی رۆژی هەینی وڵاتانی کۆمەڵەی ئۆپیک+ رێککەوتن لەسەر ئەوەی لەمانگی ئابی داهاتووەوە هەتا کانوونی یەکەم، رۆژانە نیو ملیۆن بەرمیل نەوتی زیاتر بەرهەمبهێنن، نرخی نەوت بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز بڵاویکردەوە، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 76 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەر بەپێی ئەو ماڵپەڕە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 75 دۆلار و 33 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی رابردووشدا “بانک ئۆف ئەمریکا” پێشبینی کرد هەتا ساڵی 2021 نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ 100 دۆلار بەرزببێتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا