پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 28ی تشرینی دووەم، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
سبەی چوارشەممە29ی تشرینی دووەم، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەندێک کات دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 18پلەى سیلیزى
سلێمانی :16 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15پلەى سیلیزى
کەرکوک : 21پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 18پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 8پلەى سیلیزى
سۆران : 18پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18پلەى سیلیزى