كورتهێنان لەبودجەی گشتی عێراق دەكاتە 29 تریلیۆن دینار

پۆڵەتیك پرێس:
دامەزراوەی داهاتووی عێراق بۆ لێكۆڵینەوەكان‌و چاودێری خەرجی مانگانەی حكومەت پێشبینی دەكات، مانگی رابردوو عێراق 6 تریلیۆن دینار كورتهێنانی لەبودجە هەبووەو پێشبینیش دەكرێت لەم مانگە بگاتە 5 , 7 تریلیۆن دینار.

دامەزراوەكە ئاشكرایكردووە، بەم كورتهێنانەی لەم دوو مانگە تۆمار دەكرێت، كۆی كورتهێنانی عێراق بۆ ساڵی 2020 دەگاتە 29 ترلیۆن دیناری عێراقی.

بەپێی راپۆرتی ئەو دامەزراوەیە، خەرجی خستنەگەڕی لیستی موچە بەرزبووەوە بۆ 3,45 تریلیۆن دینار، كە لە كۆی گشتی موچەكە 3,34 زیاترە، ئەمەش 3,45% زیادیكردووە.

هەروەها خەرجی خۆشگوزەرانی بە بەراورد بە تێكڕای ساڵانەی 1,5 تریلیۆن دینار 19% زیادیكردووەو ئەوەش كاریگەری لەسەر بودجەی گشتی عێراق داناوەو كورتهێنانی تۆماركردووە.

هاوكات كۆی خەرجییەكانی حكومەتی عێراق بە ڕێژەی 5 , 85 % زیادیكردووە لە تێكڕای ساڵانە بۆ 6 , 12 ترلیۆن دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا