گروپێكی نوێی چەكداری شیعە لە عێراق دامەزرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گروپێكی نوێی چەكداری شیعە مەزهەب بە ناوی (كەتائیب ئەلموهەندیس) لە عێراق دامەزراندنی خۆی راگەیاند، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ ناوی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، كە لە ساڵی 2020 لە هێرشێكی ئەمەریكادا لەگەڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە بەغدا كوژرا.

لە بەیاننامەی دامەزراندنی ئەو گرووپە چەكدارییە نوێیە هاتووە، ئەوان لە دەرەوەی حەشدی شەعبی و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كاری خۆیان دەكەن و ئەركی ئەوان جیهادی و بەرگرییە و ئاماژەیان بەوە داوە، ئەوان قوتابی جیهاد و رۆژی كۆتایین و قوتابی پۆست و دەسەڵات نین‌.

لە بەیاننامەكەدا ئەوەشخراوەتە ڕوو، لەسەر رێبازی شەهیدەكەمان موهەندیس و باوەڕبوونمان بە پڕۆژەی جیهادی و بەرگری، بۆتان رادەگەیەنین كە ئێمە پڕۆژەیەكی جیهادی و بەرگرین، هەروەك شەهیدە خۆشەویستەكەمان دەیویست.

لە 3ی كانوونی دووەمی ساڵی 2020، ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، لەگەڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە هێرشێكی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئەمەریكادا لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كوژران.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا