بەرپرسی شانە نوستووەكانی داعش دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس:

سوپای عێراق دەستگیركردنی بەرپرسی شانە نوستووەكانی داعشی لە مەخمور راگەیاند.

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، چەكدارێكی داعشیان لە ناحیەی قەراجی سەر بە قەزایی مەخمور لە باشوری رۆژهەڵاتی پارێزگای موسڵدا دەستگیركردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو چەكدارەی دەستگیراوە بەرپرسی شانە نوستووەكانی داعش بووە لە سنوری قەزای مەخموردا.

باسی لەوەشكردووە، لە ماوەی رابردوودا كوڕێكی ئەو چەكدارە لە ئۆپراسیۆنێكدا كوژراوە و برایەكیشی بە ماددەی تیرۆر سزای ٢٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق وتوشییەتی: ئەو چەكدارە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركرابوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا