پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەنزیک گوندی مریەم بەگی باشووری شاری کەرکووک لەکاتی کارکردن فەرمانبەرێکی ئاو و ئاوەڕۆی کەرکوک گیانی لەدەستدا.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لەنزیک گوندی مریەم بەگی باشووری شاری کەرکووک، لەکاتی کارکردن لەپڕۆژەیەکی ئاو و ئاوەڕۆ ئامێرێکی بلدۆزەر کەوت بەسەر فەرمانبەرێکی فەرمانگەی ئاو و ئاوەڕۆی کەرکووکدا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
به پێی زانیارییەکان، فەرمانبەرەکە ناوی “مالک بەغدادی حەنون”ە و تەمەنی 37 سڵە، دانیشتووی گەڕەکی خەزرا-ی شاری کەرکووکە.