ڕۆژنامەیەکی تورکی: بەرپرسانی هەرێم هاوکاری تورکیان لە هێرشەکانی سەر پەکەکە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕۆژنامەی “ستار”ی تورکی بڵاویکردەوە، “هێزەکانی تورکیا دەیانەوێت بەقوڵاییی 50-60 کیلۆمەتر بێنەناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە و پلانیشیان نییە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان چۆڵ بکەن”.

بەگوێرەی بڵاوکراوەی ڕۆژنامەکە، “لەدوای تەواوبوونی ئەرکە سەرەکییەکانی ئۆپەراسیۆنەکە، سوپای تورکیا پلان دانانێت بۆ جێهێشتنی یەکجاریی هەرێمی کوردستان”.

ئەوەش هاتووە، “سوپای تورکیا دەیەوێت بنکە کاتییەکانی بڵاوەپێبکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی هەرێم و نیازیشی نییە لە خاکی هەرێم بکشێتەوە”.

لە ڕۆژنامەکەدا ئەوەش ئاشکرا کراوە، “سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان یارمەتی تورکیا دەدات لەم ئۆپەراسیۆنە و ڕێگری لە هاتنی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات بەرەو هەرێم”.

پێشتریش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ئەوەی خستەڕوو، ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا