هەواڵگری عێراق لێدانێكی كوشندە لەداعش دەدات

پۆڵەتیك پرێس:
هێزە ئەمنییەكانی عێراق بە هەماهەنگی‌و زانیارییەكانی دەزگای هەواڵگری، لێدانێكی كوشندەیان لە رێكخراوی داعش داوە، ئەوەش بەدەستگیركردنی چەند ئەندام‌و سەركردەیەكی رێكخراوەكە,

هێزە ئەمنییەكان لەماوەی چەند رۆژی رابردوو ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سەر پاشماوەكانی داعش ئەنجامدا، كە ئۆپەراسیۆنەكە چەند ناوچەیەكی گرتووەتەوە، بەتایبەتی ناوچەكانی پارێزگای دیالە.

بەپێی میدیا عێراقییەكان، لەئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكە چەند ئەندامێكی داعش‌و سەركردەیەكیان دەستگیركراوە، ئەوەش بەلێدانێكی كوشندە بۆ رێكخراوەكە ناوبراوە.

هەر بەپێی میدیاكان لەناوچەی ڕەشاد لە زنجیرە چیای حەمرین، هێزێكی هاوبەشی پۆلیس و هەواڵگری فیدراڵی “حەشارگەیەكی داعش”یان دۆزیوەتەوە، كە ئەو حەشارگەیانە تەقەمەنی و چەك و ماتۆڕسكیلی تێدا بووە.

لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە، ئەفسەرێكی هەواڵگری عێراق بەكەناڵی “ئەلحوڕە”ی ڕاگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكانی ئەم دواییە بە چەند ئۆپەراسیۆنێكی دیاریكراو لەپارێزگاكانی دیالە و سەڵاحەددین و كەركوك و ئەنبار و موسڵی گرتووەتەوە.

ئەو ئەفسەرە، كە داوایكرد ناوی نەبرێت راشیگەیاندووە، تەقینەوەكانی حەشارگەكانی داعش لەكەركوك و دیالە وەك ئۆپەراسیۆن لەموسڵ و بیابانی جزیرە لە ئەنبار كاریگەری زۆری هەیەو وای كردووە، كورزی كوشندە لەداعش بوەشێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا