پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەمەبەستی چاودێریكردنی دۆخی ئەمنی شارەكە، ئەمڕۆ شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق گەیشتە شاری كەركوك.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 30ی حوزەیرانی 2021، شاندێكی ئەمنی عێراق كە لە قاسم ئەعرەجی، عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و حەمید شەتری فەرماندەی هێزەكانی زەمینی پێكهاتوون سەردانی كەركوكیان كرد.
لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئامانجی سەردانی ئەو شاندە بۆ كەركوك بەمەبەستی بەدواداچوونە بۆ دۆخی ئەمنی و ڕێوشوێنە سەربازییەکان و دەزگا ئەمنییەکان بۆ زیاتر کردنی ئاسایش و پاراستنی ئامانجەکان، ژێرخان، دامەزراوە نەوتییەکان تاوەرەکان.
بڕیارە لەوسەردانەدا ئەو شاندە لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی خۆجێی شارەكە كۆبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێكی تایبەت بە عێراق و ناوچەكە بكەن.