باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی/ناوشار بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، دوای چاودێری وورد و بەدواداچوون، توانیان باندێکی (4)کەسی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیربکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەچەند هەڵمەتێکدا توانیان سەرجەم ئەندامانی باندەکە دەستگیربکەن، کە لەمانگی ڕەمەزاندا دۆلاری ئەمریکی ساختەیان بە دووکاندار و فرۆشیاران داوە، لە پێناو ساغکردنەوەی پارە تەزویرەکەیان و دیناری عێراقیان وەرگرتۆتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەژێر چاودێری هێزەکانمان و بەمەبەستی دەستگیرکردنی تەواوی ئەندامانی باندەکە و کۆکردنەوەی سەرجەم دراوە تەزویرەکە، توانرا سەرجەمیان دەستگیر بکرێن و دەست بەسەر تەواوی پارەکەدا بگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتباران تەمەنیان لە نێوان ( 24 بۆ 30 ) ساڵیدایە و دانیشتووی شاری سلێمانی و قەزای چەمچەماڵن.

هێمای بەوەشکرد، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی (281) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا