شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات لەم رۆژەوە بارانبارین دەستپێبکات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرایکرد، شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە رۆژی سێشەمەوە 12ی مانگ لەئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەراست و نزمەپاڵەپەستۆیەکی چالاکی دەریای سوور کە بارستە ھەوایەکی شێداری لەگەڵ ئەبێت شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە سەرەتاش رۆژی سێشەمە بەشێوەی تاوە باران و بروسکە لە کات و ناوچەی جیاجیادا دەستپێدەکات.

ئاراس جەبار ئەوەشی خستەڕوو، لەرۆژی چوارشەمە 13/12/2023 پێشبینی دەکرێت کاریگەریەکانی چالاک ببێت بەتایبەت لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی راپەرین ئەگەری بارانێکی باش و بەردەوامی ئەبێت بۆ سەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و کەرکوک کاریگەری کەمتر ئەبێت بەرێژەی مامناوەند و پچر پچر باران ئەبارێت ، بەھۆی کاریگەری بارستە ھەوایەکی ساردیش ھەر لەرۆژی چوارشەمەدا لەناوچە شاخاویە سنوریەکان لەبەرزی زیاتر لە 1700 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا وە سەنتەری حاجی ئۆمەران ئەگەری بارینی بەفر ئەبێت.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ووتیشی، کاریگەری ئەم شەپۆلەش لەسەر ناوچەکانمان تا بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەمە 14/12/2023 ئەخایەنێت و دواتر کۆتای پێدێت.

سەبارەت بەماوەکانی دواتر بەتایبەت ئەم ماوەیە کە دەنگۆی ھاتنی شەپۆلێکی سەرما و بارینی بەفر لەسەنتەری شارەکاندا، ئاراس جەبار ئاماژە بەوە دەکات، ئەم شەپۆلە تا ئێستا بەشێوەیەکی لاواز لەسەر نەخشەکانی کەش و ھەوا ئەبینرێت لە نێوان 18 بۆ 23ی مانگ واتا تا ئێستا جێگیر نیە جێگای باس بێت و ئەگەری گۆڕانکاریەکی زۆر ئەبێت تا کاتی نزیکبوونەوە لەوانەیە نەمێنێت یان بەشێوازێکی دیکە کاریگەریەکانی بگۆرێت بۆیە تا ئێستا و بۆ ئەم مانگە ئەگەری بارینی بەفر لەسەنتەری شارەکان و ھاتنی شەپۆلی سەرما لاوازە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا