پارتی بەرپرسی پاسەوانەکانی ئەدهەم بارزانی دەستگیردەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەک لە نوسینگەی ئەدهەم بارزانیەوە، پارتی هەستاوە بە دەستگیرکردنی بەرپرسی پاسەوانەکانی ئەدهەم بارزانی لە ناوچەی بارزان و پاشان براوەتە ناحیەی مێرگەسور لە پارێزگای هەولێر.

ئەمڕۆ هەینی نوسینگەی ئەدهەم بارزانی ڕایگەیاند، پێنجشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2022 کاتژمێر ی شەو11:00 دوو ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئاسایش بە سەرپەرشتی بەروار سەعید سینەم لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نێردرانە گوندی بازی لە ناوچەی بارزان و بەرپرسێکی پاسەوانیی شێخ ئەدهەم بارزانییان دەستگیرکرد.

ئەوەشی خستەڕوو، بەرپرسەکە ناوی فەرید عەبدولعەزیز بازییە و لەسەر فەرمانی مەلا مستەفا مەسعود کوڕە بچوکی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دەستگیرکراوە و براوەتە قەزای مێرگەسور لە پارێزگای هەولێر،.

باسی لەوەش کرد، دوای کاتژمێرێک سەرۆکی هەرێممان ئاگادارکردەوە لە ڕووداوەکە و داوای پاراستنی گیانی فەرید عەبدولعەزیزمان لێکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا