بەهۆی ئەنجامدانی پێشێلکاری دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد ڕایگەیاند، دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون پێشێلکارییان لە پروپاگەندەی هەڵبژاردندا ئەنجام دابوو.

ئەمڕۆ دووشەممە20ی ئەیلولی 2021، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاند، دوو تۆمەتباریان دەستگیر کردووە بە تۆمەتی پێشێلکاری لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردندا.

لە چوارچێوەی ئەو پلانانەی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بۆ هەڵبژاردن ئامادە کراوە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بەردەوام لە ئامادەباشیدان، بە مەبەستی چاودێریکردنی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی لە کەشێکی سەقامگیردا.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان ئاماژەی بەوەدا، هێزەکانی لیوای پێنج بە ڕێکەوتن لەگەڵ دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوە، توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن، لە کاتی ڕشتنی گازی فرمێسکڕێژ دا بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بۆ هەندێک لە کاندیدەکانی لایەنی کەرخ.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان ڕایانگەیاند، بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ دوو تۆمەتبارەکە دەکرێت و سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا