تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە کە لە ئاوی زێی بچووکدا خنکابوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی رانیە دەڵێت؛ ئەمڕۆ تەرمی محەمەد مستەفا، ئەو گەنجەی لە ئاوی زێی بچووک-دەربەندی رانیە خنکا، پاش چوار رۆژ لە وون بوونی دۆزرایەوە.

محەمەد مستەفا، کە خاوەنی چوار منداڵە و خەڵکی هەولێرە، رۆژی سێشەممە رێککەوتی 01-8-2023، لە هەولێرەوە بەمەبەستی مەلەکردن رووی لە دەربەندی رانیە کرد و لەکاتی مەلەکردندا خنکا. پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ، پاش چوار رۆژ لە وون بوونی تەرمەکەی دۆزرایەوە.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا