گۆڕستانی شەهیدانی هەڵەبجە لەئێران بەرەو لە ناوچوون دەچێت

پۆلەتیك پرێس: عەلی حەمە سەعید
بە دەیان گۆڕی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە لە گۆڕستانی بەهەشتی زەهرا لە تارانی پایتەختی ئێران، بەرەو لە ناوچوون دەچن، ئەگەر حكومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەو پرسە بەجدی وەرنەگرن لە چەند ساڵی داهاتوودا ئاسەواری گۆڕستانی شەهیدانی هەڵەبجە لە ئێران بەتەواوەتی نامێنێت.

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە، بەپۆلەتیك پرێسی وت: لەگەڵ ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە سەردانی گۆڕستانی بەهەشتی زەهرامان كرد لە ئێران، بەڵام بەداخەوە بینیمان بەدەیان گۆڕی ئەو شەهیدانە هیچ ئاسەوارێكیان نەماو و ئەوانەشی ماونەتەوە بە ئەستەم دەناسرێنەوە، ئەوەش بەهۆی نۆژەننەكردنەوەی ناونیشانی ئەو گۆڕانە لە ماوەی 33 ساڵی ڕابردوودا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمە مەترسییەكی گەورەیە و دەبێت بەرپرسانی حكومەتی هەرێم بەجدی كار لەسەر ئەم بابەتە بكەن، چونكە مانەوەی ئەو گۆڕانە لە بەهەشتی زەهرای ئێران بەڵگەیەكی ڕوونە، كە چ تاوانێك بەرانبەر بە گەلی كورد ئەنجامدراوەو وتیشی: بە لەناوچوونیشان كارەساتێكی ترە بەرۆكی كەسوكاری شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە دەگرێت.

لە دوای كیمیابارانی هەڵەبجە لە 16/3/1988 بەشێك لەو هاووڵاتیانەی بەهۆی سەختی برینەكانییانەوە لە نەخۆشخانەكانی ئێران گیانیان لە دەستدا دواتر لە گۆڕستانی بەهەشتی زەهرا بەخاك سپێردران، هەندێكیان ناو ناونیشانیان لەسەر نووسراوە، بەڵام ژمارەیەكی دیكەیان لەسەر گۆڕەكانیان نوسراوە (شەهیدی گومنام) واتە شەهیدی نەناسراو، كە كۆی گشییان زیاد لە 70 گۆڕ دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا