محەمەد ئەلتەمیمی: ڕاپۆرتی هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی هیچ زانیارییەکی نوێی تێدا نەبوو

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد ئەلتەمیمی شارەزای بواری ئەمنی ئەمڕۆ سێ شەممە جەختی لەوە کردەوە، ئەو ڕاپۆرتەی قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بڵاوی کردۆتەوە، سەبارەت بە تیرۆرکردنی کازمی هیچ زانیارییەکی نوێی تیانیە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەوەی پێویستە بکرێت ئەوەیە ئەو کەسانە ئاشکرا بکرێن کە لە ڕووداوەکەوە تێوەگلاون.

ئەلتەمیمی ئاماژەی بەوەدا، قاسم ئەلئەعرەجی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا هیچ زانیارییەکی نوێی نەخستۆتەڕوو، بەڵکو هەموو ئەوانە پێشتر باسکراوە.

ئاماژەی بەوەشدا پێویستە لە لێکۆڵینەوەکاندا ئەو کەسانە دیاریبکرێت کە تێوەگکاون، نەک لێکۆڵینەوەی بێ سود ئەنجام بدرێت، جەختی لەوەش کردەوە ناکرێت لێکۆڵینەوەیەک ئەنجام بدرێت و بەڵێن بدرێت بەڵام دواتر هەست بە هیچ نەکرێت.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەلئەعرەجی ئێوارەی دوو شەممە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاپۆرتی هەوڵی تیرۆر کردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی خستە ڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا