پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستی عێراق مردنی هاووڵاتیەكی بەهۆی خۆڵبارینەوە راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: حاڵەتێكی گیان لەدەستدان بەهۆی هەناسەتوندییەوە تۆماركراوە و پێنج هەزار كەسیش تووشی هەناسە توندی بوون.
لە دوێنێ چوارشەممەوە، شەپۆلێكی خۆڵبارین پارێزگاكانی بەغدا، ئەنبار و كەركوك، نەجەف و كەربەلا و سەلاحەدین و پارێزگاكانی هەرێمی گرتوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی چەند ڕێنماییەكی بڵاوكردەوە تایبەت بە كاتی خۆڵبارین و دروستبوونی تۆز و خۆڵ و هۆشداریش دەداتە هاووڵاتیان بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.