پێشمەرگە چۆن دەگەڕێتەوە کەرکوک؟

پۆڵەتیك پرێس

چاوەڕواندەكرێت ئەم هەفتەیە پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ كەركوك، پۆڵتیك پرێسیش شێوازی گەڕاندنەوەی پێشمەرگە بۆ سنوری ئەوشارە ئاشكرادەكات.

رۆژی هەینی رابردوو میدیاکان لەزاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویان کردەوە، هێزەکانی پێشمەرگە لەم هەفتەیەدا دوای رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی دەست بەگەڕانەوە بۆ کەرکوک دەکەن.

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی پێشمەرگە كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “ئەم هەفتەیە هەشت ئەفسەر لەلیواكانی یەك و دووی هێزی پێشمەرگە دەگەڕێنەوە نێوشاری كەركوك و پەیوەندی بە ژووری ئۆپەراسیۆنەهاوبەشەكان لەسەر بازگەی كەی وەن دەكەن.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، لەوادەی حەوت بۆ 15 رۆژی داهاتوودا یەكەم یەكەی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە كەركوك، ئەگەر دۆخەكە لەباربوو تا مانگی ئابی داهاتوو دوو لیوای پێشمەرگە لەكەركوك جێگیردەكرێن.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوای ڕیفراندۆمەكەی اڵی 2017، هێزی پێشمەرگە لەكەركوك كشاوەتەوە و تائێستا نەگەڕاوەتەوە شارەكە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا