وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە ئاگادارییەکدا بۆ مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، پێویستە تا هەفتەی داهاتوو داتاکانیان نوێبکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە8ی نیسان، وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە،” سیستمی ئی پەروەردە لە ئێستادا کارایە بۆ نوێکردنەوەی زانیاری مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو”.

ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە تا ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی 15/4/2024، سەرجەم داتاکان نوێبکرێتەوە و هەر مامۆستایەکی وانەبێژ کە لە سیستم تۆمار نەکراوە یانیش داتای تەواو پڕنەکراوەتەوە، ئەوا پێویستەتۆمار بکرێن ، بۆیەش لە هەر کەموکوڕیەک بەرپرسیار دەبن.

جەختیکردەوە، پێویستە مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو خۆیان چێکی داتاکانیان لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەکارهێنەری سیستم بکەنەوە و ئەم بابەتە بە هەند وەربگرن، سیستم لەپاش داخستنی کارا ناکرێتەوە بۆئەو بابەتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا