وەزیری دەرەوەی پاکستان سەردانی عێراق دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە5ی حوزەیران، وەزیری دەرەوەی پاکستان بە سەرۆکایەتی شاندێک سەردانی عێراق بکات و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد، سەردانەکەی بیلاوال بۆتۆ زەرداری، وەزیری دەرەوەی پاکستان، بۆ بەغدا دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

ئاماژەی بەوەکرد، وەزیری دەرەوەی پاکستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی وڵات و لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆمار و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە کۆدەبێتەوە.

ڕوونیکردەوە، لە سەردانەکەدا وەزیری دەرەوەی پاکستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق یاداشتێکی لێکتەگەیشتن واژۆدەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا