پشووی رۆژانی جەژنی قوربان دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكوەزیرانی عێراق رۆژانی پشووی جەژنی قوربانی دیاریكرد كە شەش رۆژە و لە رۆژی 27ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات.

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، سەرۆكوەزیران بڕیاریدا پشووی جەژنی قوربان لە رۆژی سێشەممە، 27ی حوزەیرانی 2023 تاوەكو رۆژی یەكشەممە، 2ی تەممووزی 2023 بێت.

رۆژی یەكشەممە، 18ی حوزەیرانی 2023، لیژنەی بینینی مانگی سعودیە مانگی زیلحیجەیان بینی و بەو پێیەش رۆژی 27ی حوزەیران كە سێشەممەی داهاتوو دەكات، دەبێتە رۆژی عەرەفە.

هەر بەو پێیەی رۆژی دووشەممە لەلایەن سعودیەوە بە یەكەم رۆژی مانگی زیلحیجە دەستنیشان كرا، رۆژی 28ی حوزەیران كە دەكاتە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، دەبێتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا