“مافی حیزبوڵڵای شۆڕشگێڕ پێشێلكراوە”

پۆڵەتیك پڕێس:

ئەدهەم بارزانی سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە لە دوو پۆستدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەڵێت: لە داستانی كۆڕێ و خواكوڕكدا رۆڵی زۆر كەس نادیدە گیراوە.

ئەدهەم بارزانی كە پێشتر سەرۆكی حیزبوڵڵای شۆڕشگێڕی كورد بووە، دەڵێت: هێزەكانی حیزبوڵڵا رۆڵیان لەو داستانەدا هەبووە و شەهیدیشیان داوە، بۆیە ئەو تەنها رۆڵی ئەو كەسانەی خستووەتەڕوو.

ناوبراو دەڵێت: ئەو بابەتەی من باسم كردووە زۆر ئاشكرایە، ئەویش بەرگری وخستنە بەرچاوی مافی شەهیدان و برینداران و خەڵكانێكە كە رۆڵی باڵایان هەبووە، بەڵام ماف و رۆڵیان ونكراوە، سەرباری ئەوەی چەند ساڵە داوا دەكەم دان بەو مافە ڕەوایە و راستیانەدا بنرێ، نە تەنیا لەو داستانەدا، بەڵكوو لە داستان و نەبەردیەكانی كۆڕێش.

لە مێژووی شۆڕشەكانی كورددا زۆر جار گێڕانەوەی مێژوویی ڕووداوەكان لەبەرژەوەندی چەند كەس و لایەنێك دەستكاری دەكرێن و وەكخۆی ناگێڕدرێنەوە، هەر لایەنە و كەسە و بەشێوەیەك باس لە رووداو و داستانەكانی شۆڕشەكانی كورد دەكەن.

ئەدهەم بارزانی وتي: لە پۆستێكدا كە دوێنێ لە سەر راستیەكانی شەڕی خاكوڕك بڵاوم كردەوە، بۆ ئەوەی هەندێك هەلە و خراپ تێگەیشتن دورست نە بێت پێویستە ئەوە بلێم، كە من ئینكاری رۆلی هیچ كەس، یان لایەنێكم نەكردووە.، بە پێچەوانەوە ئاماژەم بە نەخش و بەشداری لایەنەكانی دیكە داوە، هەروەك لەوە بە دواش لە رۆلی كەس كەم ناكەمەوە .

بارزانى وتيشى: بڕوا ناكەم كەس نیازی بە پروپاگەندە لە فێسبوكی تایبەتی و بچوكی من هەبێت، لە كاتێكدا كە دەزگا و ناوەندی گەورەی راگەیاندن هەیە . ئەو بابەتەی من باسم كردووە زۆر ئاشكرایە، ئەویش بەرگری وخستنە بەرچاوی مافی شەهیدان و برینداران و خەڵكانێكە كە رۆڵی باڵایان هەبووە، بەڵام ماف و رۆلیان ونكراوە، سەرباری ئەوەی چەند ساڵە داوا دەكەم دان بەو مافە ڕوایە و راستیانە دا بنرێ ، نە تەنیا لەو داستانە دا ، بەلكوو لە داستان و نەبەردیەكانی كۆڕێ ش لە جەولەی دووەمی شەڕەكە دا لە ١١-٤-١٩٩١ نە لە جەولەی یەكەمی لە ٧-٤-١٩٩١ دا هێزەكانی حزب اللەی شۆڕشگێری كورد دەورێكی سەركیان بینی، ئەم مافە لە مێژوو دا پێشێل كراوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا