لێدوانی فەرمی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی موچەی مانگی چوار

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، “بەمنزیكانە مووچەی فەرمانبەران دابەشدەكرێت”. دەشڵێت، “بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكومەتی عێراق، ھەر كاتێك پێویست بكات شاندی ھەرێمی كوردستان ئامادەیە بچێتە بەغدا”.

ئەمڕۆ یەکشەممە جوتیار عادل ئاشکرایکرد، “ئومێدەوارین ئەو کێشە و گرفتانە لەنێوان هەردوولا چارەسەربکرێت، ئێمە ئامادەین هەر کاتێک پێویست بێت بچینە بەغدا و ئەو گرفتانە چارەسەربکەین”.

لە وەڵامی ئەوەی کەی مووچە دابەشدەکرێت جوتیار عادل وتی، “بەمزووانە ئینشائەڵا بەمزووانە”.

هەتا ئێستا ژمارەیەک لە وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکان مووچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە و بەهۆی ئەوەشەوە ئەمڕۆ یەکشەممە بەشێک لە فەرمانگەکانی سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا