پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنه‌ى باڵاى قائیمقامیه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى سلێمانى هۆشدارى به‌هاووڵاتیان ده‌دات له بوونى جۆره رۆنێكى ساخته له‌ناو بازاڕى شارى سلێمانیدا.
دكتۆر ئازاد نه‌بى نوێنه‌رى ته‌ندروستى له لیژنه‌ى باڵاى قائیمقامیه‌تى سلێمانى به‌پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: دوێنێ وه‌كو لیژنه‌ى باڵاى قائیمقامیه‌تى سلێمانى زانیارى ئه‌وه‌مان پێگه‌یشت كه ماڵێك هه‌یه له نزیك نه‌خۆشخانه‌ى شۆڕش، كه ده‌ستكارى رۆن ده‌كات و چه‌ند رۆنێك تێكه‌ڵ ده‌كات و ده‌یفرۆشێته‌وه به هاووڵاتیان، ئێمه‌ش دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى دادوه‌رى ئاسایش رۆشتین و تیمێكى ئاسایشیش له‌گه‌ڵمان بوون، دواى ره‌زامه‌ندى خاوه‌ن ماڵه‌كه، چوینه شوێنه‌كه له حه‌وشه‌ى پشته‌وه‌ى ماڵه‌كه دوو تانكى ئاو دانرابوون كه ژه‌نگیان هێنابوو، له‌م تانكیانه چه‌ند جۆرێك رۆن تێكه‌ڵ ده‌كرێت و ئه‌و رۆنه‌شى باس ده‌كرا بوونى هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامێرانه‌ى رۆنه‌كه‌ى پێته‌كه‌ڵ ده‌كرا هه‌مووى له‌وێ هه‌بوون، كه چه‌ند جۆرێك رۆنیان تێكه‌ڵكردووه و به‌نرخى رۆنێكى به‌ناوبانگى عێراقى له‌بازاڕ ده‌فرۆشرێته‌وه به هاووڵاتیان.
وتیشى: له‌و شوێنه‌دا ئامێرى دروستكردنى به‌روارو ئامێرى كه‌پسكردن و پرێنته‌رى لێ‌بوو، كه ئه‌و كه‌سه خۆى هه‌ستاوه به دانانى به‌روار له‌سه‌ر رۆنه‌كان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌وڵمانداوه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و رۆنه‌دابگرین و لیژنه‌كانمان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكى زۆر له‌و رۆنه ساخته‌یه‌دا گرتووه، چونكه ئێمه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و رۆنه‌دا ناگرین كه ساخته‌نییه.
هێماى به‌وه‌شكرد، سزاى ئه‌و كه‌سه ده‌درێت و له ئێستادا ده‌ستبه‌سه‌ره له‌لاى هێزه‌كانى ئاسایش.