پۆڵەتیك پرێس
ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەسەر ڕوداوی ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب هاتە دەنگ و داوا لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات ئەگەر وەزیری تەندروستی كەمتەرخەم بوو ئەوكاتە لەپۆستەكەی لایببات هاوكات هۆشداری دەدات كە ئەو رووداوانە نەكرێنە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی بانگەشەی هەڵبژاردن.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە ڕاگەیەندراوێكدا هۆشداری ئەوەی داوە كە نابێت ڕوداوی ئاگركەوتنەوەكەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب و هاوشێوەی ئەو جۆرە ڕووداوانە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكار بێت.
هاوكات ماتەمینی خۆی بۆ ئەو ڕووداوەكە دەربڕیوەو داوای لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە، ئەگەر وەزیری تەندروستی كە لەپشكی رەوتی سەدرە كەمتەرخەمی لەهۆكاری ڕووداوەكەدا كردبوو دووری بخاتەوە.
لەراگەیەندراوەكەدا رێبەری رەوتی سەدر،مەترسی خۆى نیشانداوە لەوەی كەوتنەوەی ئاگركەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب سەرەتای دروستبونی هەندێك ڕووداوی دیكە بێت لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق.
هاوكات ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەڕاگرتنی كارەكانی حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی و پارێزگاری بەغدا و بەڕێوەبەری تەندروستیی بەری ڕەسافەتا كاتی یەكلایی بونەوەی ئەنجامی لێكۆڵنەوەكان.
شەوی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لەبەغدای پایتەختی عێراق ئاگرێکی بەهێز کەوتەوە و ئامارەکانی گیانلەدەستدان لەزیادبووندایە.
خالید میحنە، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب 82 کەس گیانیان لەدەستداوە و 110 کەسیش بریندار بوون.