تا ساڵی 2050 عێراق %20ی سەرچاوە ئاوییەکانی لەدەستدەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات، عێراق تا ساڵی 2050 رێژەی %20ی سەرچاوە ئاوییەکانی لەدەستبدات.

بەپێی راپۆرتێکی بانکی نێودەوڵەتی، “تا ساڵی 2050 بەڕێژەی %10 پلەکانی گەرما لە عێراق بەرزدەبێتەوە و ڕێژەی بارینیش کەمدەکات کە دەبنەهۆی ئەوەی عێراق رێژەی %20ی سەرچاوە ئاوییەکانی لەدەستبدات”.

ئەوەش هاتووە، “کەمبوونەوەی ئەو رێژە بەرچاوەی ئاو کاریگەری گەورە لەسەر کەشوهەوای عێراق دادەنێت و دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی کۆی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی لە عێراق”.

لەبارەی هەنگاوەکانی چاکسازی لە کەرتی ئاو لە راپۆرتێکی ڕوانگەی ئابووری عێراقدا ئاماژە بە چەند چارەسەرێک کراوە ئەوانیش: کارامەیی لە بەکارهێنان و بەرهەمهێنانی ئاو و سیاسەتی بەڕێوەبردن و چارەسەری دامەزراوەیی، هاوکات دۆزینەوەی چارەسەرە هەرێمییەکان بەتایبەتی لەو کێشانەی بەهۆی وڵاتانی دەوروبەرەوە بۆ عێراق دروستبووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا