شاندێکی باڵای سوپای عێراق گەیشتە کەرکوک

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕەڵڵا سەرۆک ئەرکانی سوپا، فەریقی یەکەم روکن، شاندێکی باڵای سوپای عێراق گەیشتە شاری کەرکوک.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوونیکردەوە عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕەڵڵا، بە یاوەری قاسم محەمەدی فەریق روکن، فەرماندەی هێزە وشکانییەکان بەمەبەستی پارێزگاریکردن و ئاگاداربوون لە دۆخی ئەمنی پارێزگاکە گەیشتە شاری کەرکوک.

جەختی کردەوە بەمەبەستی پارێزگاریکردن و ئاگاداربوون لە دۆخی ئەمنی پارێزگاکە شاندەکەی سوپای عێراق سەردانی پارێزگای کەرکوکی کردووە.

جێی ئاماژەیە بەشێک لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەهۆی بۆشایی ئەمنییەوە هەندێک جار ڕوبەڕوی هێرشی تیرۆرستی دەبنەوە و هێشتاش لە بەشێک لەو ناوچانە شانە نوستووەکانی داعش خۆیان حەشارداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا