زانکۆی سلێمانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر مامۆستایەکی پێکدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زانکۆی سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەی هەڵسوکەوتی مامۆستایەکی زانکۆکەی بەرامبەر بە کچە رۆژنامەنووسێک بڵاوکردەوە و دەڵێت، وشە نەشیاوەکانی ئەو مامۆستایەی بەرامبەر بە کچە رۆژنامەنوسێک رەتدەکەینەوە بە مامەڵەیەکی نەگونجاوی دەزانین و لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆکایەتیی زانکۆمان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەو مامۆستایە پێکھێناوەو سزای خۆی وەردەگرێت”.

ئەمڕۆ سێشەممە 6ـی تشرینی دووەمی 2023، بەشی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی، روونکردنەوەیەکی ئاراستەی سەرجەم کەناڵەکانی راگەیاندن و رۆژنامەنووسان کرد و دەڵێت، “ئێمە وەک راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی کە خۆمان راگەیاندنکارین و لەھەمانکاتیشدا کاری راگەیاندن دەکەین و پسپۆڕی بوارەکەشین، لەم روانگەیەوە رێزێکی تایبەت لەراگەیاندنکاران و پیشەکەیان دەگرین و بەردەوام ھەوڵمان داوە ھاوکارێکی باشی بین بۆیان و وابکەین کە بەشێک لەکارو چالاکییەکانمان بەبێ جیاوازی لەدەزگاکانی راگەیاندنەوە بڵاو بکرێنەوەو راگەیاندنەکان ببنە گەیەنەری دەنگمان”.

لە درێژەی روونکردنەوەکەدا هاتووە، “بۆیە وەک راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی بەھەموو لایەکی رادەگەیەنین، وشە نەشیاوەکانی ئەو مامۆستایەی بەرامبەر بە کچە رۆژنامەنوسێک بەکارھێنا، رەتدەکەینەوە بە مامەڵەیەکی نەگونجاوی دەزانین و لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆکایەتی زانکۆمان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەو مامۆستایە پێکھیناوەو سزای خۆی وەردەگرێت”.

لەکۆتای پەیامەکەیدا راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی ئاشکرایکرد، “رۆژنامەنوسانی ئازیزی سلێمانیش ئاگادار دەکەینەوە، وشەکانی ئەو مامۆستایە گوزارشت تەنھا لە بۆچوونی خۆی دەکات نەک زانکۆی سلێمانی، کە پێدەچێت لە توڕەبووندا ئەو وتانەی وتبێت، بۆیە جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە کە راگەیاندن بە یەکێک لە ھەرە پایە گرنگەکانی دەوڵەتداری دەزانین و میدکاران و رۆژنامەنوسانیش کە ھەڵگری ئەو پەیامە پیرۆزەن رێزیان لێدەگرین”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا