پۆڵه‌تیك پرێس
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى رۆژانى جه‌ژن و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ چه‌ند بریارێكى ده‌ركرد.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له رۆژانى جه‌ژندا دەسەڵات دەدرێتە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان بۆ ئەوەی کاری پێویست ئەنجام بدەن بە دانانی وردەکاریی جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی تەواو یان سنووردار بەپێی پێویست و دۆخی تەندروستی.
لەخاڵێكى تر‌ى راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دەبێت رێگە لە دروستبوونی قەرەباڵغی لە شوێنە گشتییەکان و شوێنە گەشتیارییەکان بگیرێت.
لەبارەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، وەزارەتی ناوخۆ جه‌ختده‌كاته‌وه، قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق وەک خۆی دەمێنێتەوە.
بریار و رێنمایه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌چواچێوه‌ى به‌رده‌وامى بڵاوبونه‌وه‌ى كۆرۆنا و هه‌ڵكشانى حاڵه‌ته‌كانى توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌و ڤایرۆسه‌دایه.