گەریلا كوژرانی پێنج سەربازی سوپای توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاكان لە ناوچەی زاپی باشووری كوردستان زنجیرەیەك چالاكییان دژی سوپای توركیا ئەنجامداوە و لە ئەنجامیشدا پێنج سەرباز كوژراون.

ئەمڕۆ دووشەممە 19_12_2022 ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی چالاكیی گەریلاكان بڵاوكردەوە، كە دوێنێ 18ی كانوونی یەكەمی 2022 لە ناوچەی زاپی باشووری كوردستان ئەنجامیانداوە.

هەپەگە ڕایگەیاندووە: لە چالاكییەكانی تیمە گەڕۆكەكانی هێزەكانماندا لە ناوچەی زاپی باشووری كوردستان پێنج سەربازی سوپای توركیا كوژراون و گورز لە سەنگەرێك و تۆپهاوێژێكیش دراوە.

ئەوەشی خستووتەڕوو، كە سوپای توركیا سێ جار ناوچەكانی بەرخۆدانی بە چەكی قەدەغەكراو بۆردوومان كردووە و تایەی ئۆتۆمبێل و نایلۆنیان لەبەردەم سەنگەرەكانی شەڕدا سووتاندووە و دووكەڵی ژەهراوییان خستووەتە تونێلەكانی شەڕ، لە هەمان كاتدا هەشت جار بە فڕۆكەی جەنگیی و هەشت جار بە هێلیكۆپتەری هێرشبەر و دەیان جاریش بە تۆپ و تانك و هاوەن ناوچەكانیان بۆردوومان و تۆپباران كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا