سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا دەستی لە كاركێشایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا ئاشكرای دەكات، دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش بە سەرۆكی وڵات كردووە، پێشبینیش دەكرێت ئێوارەی ئەمڕۆ ماكرۆن كەسێكی دیكە بۆ ئەم پۆستە دیاری بكات.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، جان كاستیكس، سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا دەست لە كاركێشانەوەكەی پێشكەش بە ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی وڵات كرد.

سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا بۆ رۆیتەرز ئەوەشی خستەڕوو، دوای كاتژمێرێك لە گفتوگۆكردن لەگەڵ ماكرۆن، دەست لەكار كێشانەوەی پێشكەش كرد.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆك كۆماری فەرەنسا 24ـی نیسانی رابردوو بۆ جاری دووەم بە زۆرینەی رەها دووبارە وەك سەرۆك هەڵبژێردرایەوە.

جان كاستیكس یەكێك بوو لەو كەسانەی رەخنەی لە هەموو ئەو “سازشانە” دەگرت لە چەند ساڵی رابردوودا نواندوویانە و بەو وتەی ناوبراو ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی “توندڕەوی ئیسلامی” پاساوی بكەوێتە دەست و داوای دەكرد لە گەلی فەرەنسا شەڕی ئایدۆلۆژی بەرپا بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا