داوای کۆتاییهێنان بە خوێندنی ئەمساڵی عێراق دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکات ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان کۆتایی پێبهێنت.

فاتن حەلفی، ئەندامی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند، ” داوایان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە ڕێوشوێنەکانی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بوەستێنێت و پشت بە هەژمارکردنی نمرەکانی کۆرسی یەکەم و نیوەی ساڵ ببەستێت.

ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆنی ماف لەبارەی هۆکاری ئەو داوایەوە وتی، ” خوێندن و فێرکردنی ئەلیکترۆنی سەرکەوتوو نەبووە و پێویستی بە ژینگە و بنەمای زۆر هەیە بۆ سەرکەوتن، گرفت هەیە لە گەیشتنی وانەکان بە قوتابی و خوێندکاران لە دوورەوە”.

وتیشی، ” پرۆگرامی خوێندنی پۆلی شەشی سەرەتایی ناتەواوە، تەمەنیشیان بۆ فێرکردنی ئەلیکترۆنی گونجاو نییە، ئەمەش وادەکات ئەنجامدانی تاقیکردنەوە بۆیان دەرئەنجامێکی باشی نەبێت”.

فاتن حەلفی، ئاماژەی بەوەش کرد، ” دۆخی ئێستای تایبەت بە کۆرۆنا گونجاو نییە و چاوەڕێش ناکرێت بەرەو باشتر بڕوات، لەگەڵ ئەوەشدا لاوازی هێڵی ئینتەرنێت و کەمتوانایی بەشێک لە خێزانەکان لە دابینکردنی ئینتەرنێت و پێداویستیەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی، هەموو ئەم تەحەدایانە رێگرن لەبەردەم گەیشتن بە دەرئەنجامێکی باش لە تاقیکردنەوەکاندا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا