پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری کارەبای عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی توانیویانە قەرزەکانی وڵاتی ئێران بدەنەوە، کە بە هۆی هاوردەکردنی غازەوە کەڵەکە ببوون.
عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند، بڕی یەک ملیار و 649 ملیۆن دۆلار عێراق قەرزاری وڵاتی ئێران بووە، قەرزەکەش بەهۆی هاوردەکردنی غازەوە بووە لە ئێڕان، هاوکات لە ئێستاشدا ئێران ڕۆژانە 42 ملیۆن مەتر سێجا غاز هەناردەی عێڕاق دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، لەم ھاوینەدا پێدانی کارەبا بە ھاوڵاتیان باشتر دەبێت و تۆرەکانی کارەبا بە ناوچەکان دەگەیەنن، بە هۆی ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک بۆ ئەوەی ئێران 400 مێگاوات کارەبا بۆ عێراق دابین بکات.