ئێران لەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس:

ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند، هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق “ئاشوبێکی نوێی” ڕۆژئاوایە.

عەلی شەمخانی، ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە تویتەری خۆی ڕایگەیاند، “هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی ئاشوبێکی نوێی ڕۆژئاوایە کە ساڵانێکی پاڵپشتی تیرۆرستان دەکەن بۆ داگیرکردنی عێراق”.

شەمخانی دەشڵێت، ئامانج لەو کارەش فراوانکردنی ناکۆکییەکان و نا سەقامگیری گەلی عێراقە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەڕێگەی درۆنەوە هێرشکرایەسەر ماڵی مستەفا کازمی، لەو هێرشەدا هیچ زیانێکی گیانی نەکەوتەوە و ئەو هێرشەش کاردانەوەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا