حكومەتی هەرێم 100 تووشبووی تالاسیمیا بۆ چاندنی مۆخ دەنێرێتە دەرەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێم ئەركی چارەسەركردنی ژمارەیەك تووشبووی تالاسیمیای لە ئەستۆگرت، كە بڕیارە لە دەرەوەی وڵات چاندنی مۆخیان بۆ بكرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر ئەركی حكومەتی هەرێم 100 توشبووی تالاسیمای هەرێم لە دەرەوەی وڵات چاندنی مۆخیان بۆ دەكرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو توشبووانەی تالاسیما لە هەردوو وڵاتی توركیا و ئوردن چارەسەریان بۆ دەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش، وەزارەتی تەندروستی هەرێم و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم راسپێردراون رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم راشیگەیاندووە، حكومەتی هەرێم بارودۆخی تەندروستی توشبووانی تالاسیمیا لە سەرانسەری هەرێم دەكاتە بنەما بۆ ڕیزبەندی كردنیان بە مەبەستی چارەسەركردنیان لە دەرەوەی وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا