پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوای ئەوەی ماوەیەک نرخەکانی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، ئەمڕۆ سێشەممە جارێکی دیکە نرخەکەی بەرزبووەوە و گەیشتە 106 دۆلار.
بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 106 دۆلار و دوو سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز نرخی نەوتی خاوی ئەمریکیش بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 102 دۆلار و شەش سەنت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو هەردوو جۆرەکەی نەوت بەڕێژەی %5 نرخەکانیان دابەزی.