قوباد تاڵەبانی بۆ کەرکوکییەکان: مەهێڵن کورسییەکانتان بدرێتەدەست شۆڤێنییەکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی کەرکوکییەکان دەکات و دەڵێت: بچن دەنگ بدەن و مەهێڵن کورسییەکانتان بدرێتەدەست شۆڤێنییەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، قوباد تاڵەبانی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاند، “کەرکوکییە خۆڕاگرەکان ئەم کاتەتان باش، دەنگدان تەنها چەند کاتژمێرێکی ماوە، بۆیە داواتان لێدەکەم، هەر بۆچوونێکتان هەبێت، هەر رەخنەیەکتان هەبێت، هەر تێبینییەکتان هەبێت، ئەم چەند سەعاتە بیخەنەلاوە و بچن بەشداربن لەم هەڵبژاردنە”.

وتیشی: مەهێڵن کورسییەکانتان بدرێتەدەست شۆڤێنییەکان، ئەوان بەشدارن لەم هەڵبژاردنەدا، بۆیە داواکارم لێتان، ئێوەش بچن بەشدار بن لەم هەڵبژاردنەدا و دەنگی خۆتان بدەن، تا کوردستانی بوونی کەرکوک بسەلمێنن.

ئەوەشی خستەڕوو، “قسەی مامی خۆمان با لەبیرنەچێت کە وتی: کلیلی چارەسەرکردنی کێشەی کورد کەرکوکە و هەر کەرکوکیش دەبێت، دڵنیام مام هەرگیز نەیدەویست ئەو رۆژە ببینێت کە کورد بەشدار نەبێت لە هەڵبژاردن بۆیە رۆحی ئاسودە بکەن و سەری نەتەوەکەتان بەرزبکەن و بچن بەشداربن لەم هەڵبژاردنەدا”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا